ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پێنج هاوڵاتی کورد خەڵکی شارەکانی ئیسفەراین لە پارێزگای خۆراسانی باکور، بریتی لە عەلی قەویدڵ، پەیمان میرزایی، عیسا شەکووری، عەباس بیدی و ئارین حەیدەری، لە خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوازراون و تا ئێستە هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە دۆخئ یان هۆکاری دەسبەسەری ئەو کەسانە بڵاونەکراوەتەوە.
چالاکانی مافی مرۆڤ و سەرچاوە خۆجێیەکان نیگەرانی خۆیان لەمەڕ ئەگەری پێشێلکردنی مافی ئەم هاوڵاتیانە دەربڕیوە. دەسبەسەری هەڕەمەکی لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان پێشتریش لەو ناوچاوەوە بڵاوکراوەتەوە و بووە بەهۆی هەڵکشانی ترس و دڵەڕاوکێی دانیشتوانی دەڤەرەکە.
بەگوێرەی زانیارییەەکان، ئەم هەڵسووکەوتانە بەشێک لە سیاسەتی سەرکوتی خۆپیشاندانەکان و کۆنترۆڵی چالاکییە مەدەنییەکان لە پارێزگاکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانە.
ق.ش


