کڕێکانی چاندن و پیشە (کشت و صنعت) لە سەرمای ڕێبەندان لە مانگرتندان.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کرێکارانی چاندن و پیشەی مهاباد ۲۸ ڕۆژە کە لە بەرابەری درگای ئەم کارخانەدا ڕەشماڵیان هەڵداوە و درێژە بە ناڕەزایی خۆیان دەدەن.

یەک لە کرێکاران بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند ؛ کە بە هۆی سەرمای لە ڕادەبەدەر ئاگریان کردوەتەوە و بەردەوام چل بۆ پەنجا کەس لە مانگردتندان و لە چادرگەەلدا ئامادە دەبن. لە درێژەیدا دەڵێت : لە مانگی جۆزەردانی ۱۳۹٤ تەنها هندێک پارەیان وەرگرتوە و مووچەیان پێنەدراوە.

کۆمپانیایی(مجتمع) کشت و پیشەی مهاباد گەورەترین کۆمپانیایی بەشی کشت وکاڵ لە باکووری ڕۆژئاوایی ئێران پێش لە شۆڕشی گەلانی ئێران ، کە بریتیە لە دەیان هەکتار زەوی و مەزرا، بەناگەل و کەرەسەگەلی پێویست بۆ ئاژەڵداری، کۆشتارگەی ئاژەڵ ، ساردخانە و ساڵۆنگەلی بەرهەم هێنانی مریشک، و بەشگەلی جۆراوجۆری دیکەی بەر هەم هێنان .

لە جۆزەردانی ساڵی ۱۳۸۹ بە ئامادە بوونی پتر لە ٥۰ کەس لە بەرپرسانی دەوڵەتی و بە پەڕوپاگەندەیەکی زۆرەوە ئەم ناوەندە لە لایەن دەوڵەتەوە ڕادەستی بەشی تایبەت(بخش خصوصی) کرا. که له ڕۆژنامەگەلی ئێران دا ئەو کات دەیان نوسی کە گەورەترین کۆمپانیایی(مجتمع) چاندن و پیشە لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران هاوکات لە گەڵ ڕۆژی جەهادی سازەندەگی لە شاری مهاباد ساز کرا و ئەم دەڤەرە لە بێکاری ڕزگار دەکات.

بەرپرسانی نوێ بە بیانوی پەرەپێدانی ئەم کۆمپانیا، لە بانکە حکومیەکانی قەرزگەلی(وام) زۆریان وەرگرت مەخابن هیچ گۆڕانکاریەک ڕووی نەدا و وام گەلی وەرگیراو بۆ ئەم کۆمپانیایە خەرج نەکرا ، و تەنانەت قستی (اقساط) بانک گەلیش نەدرایەوە.

لە ئێستادا کرێکارانی مهابادی کەمتر لە ٦۰ کرێکارن ، و لە ناوەڕۆکدا دەتوانین بڵێن کە تەنها ناوەندی بەرهەم هێنانی کشت و پیشەی دەوڵەتی کە بۆ شارۆمەندانی ئەم دەڤەرە سەرچاوەیەکی ئابوری بوو ، بوو بە قۆربانی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە سیاسەتی هەژار کردن و هەژار ڕاگرتنی شارۆمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و کڕێکارانی ئەم ناوەندە بێکار و لە ئیش دەرکراون .

ئەم ناوەندە ٤٥ ملیارد تمەن قەرزدارە و پتر لە ٥ ملیارد تمەن قەرزداری کرێکاران و کارگەگەلی بەرهەم هێنانی مریشکە لەم ناووچەدا. کرێکارانی ۱۸ مانگە مووچەیان وەرنەگرتوە .  کرێکاران بۆ وەرگرتنی مووچە و مافی خۆیان لە جۆزەردانی ئەمساڵ تا ئێستا چەندین جار ناڕەزاییان دەربڕیوە و مانیان گرتوە ،جێگای ئاماژەیە کە دەیان کەس لە خاوەن کارگەکەلی بەرهم هێنانی مریشکیش هاوڕی لە گەڵ کرێکاران لە مانگرتندان .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان