ورمێ؛ دەسبەسەری سەرەڕۆیانەی سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی بۆکان

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، لەدرێژەی شەپۆلی دەسبەسەرییە بەرینەکانی هاوڵاتیانی کورد، سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی بۆکان و نیشتەجێی ورمێ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان وێڕای دەسبەسەری ئەم کەسانە، ماڵەکەیان پشکنین.
ناونیشانی دەسبەسەرکراوان سۆفی ڕۆستەمی٥٥ساڵ تەمەن، زەینەب یووسفپووت ٤٧ساڵ تەمەن و شیلان ڕۆستەمی ٢٣ساڵ تەمەن ڕاگەیەندراوە.

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیاری ورد لە شوێنی ڕاگیران، دۆخی تەندرووستی و ئەو تۆمەتانە شیمانە دەکرێ بخرێتە پاڵ ئەم سێ هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *