ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتایە سەرماڵی سۆران دوورجدوور کوێ مەسعوود و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواست.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پێشتریش چوار هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار بەناوەکانی هەژار توورجی، ڕزگار خوانپاڵە، تاهیر باپیران(بارام) و سیامەند ئیسماعیلی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.
شیاوی باسە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری، شوێنی ڕاگیران و دۆخی یاسایی و هەنووکەی و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییانە بەردەست نییە.
ق.ش


