ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شەممە١٥ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، پێنج زیندانی لە زیندانەکانی خوڕەماوا، سنە، دیزەڵاوای کرماشان و بروجێرد جێبەجێ کرا.
ناونیشانی ئێعدامکراوان؛ خوڕەماوا, گوڵکەرەم غوڵامی، سنە, ئەمین پەناهیزادە، کرماشان, یەحیا میری و سالار ڕەزایی و برووجێرد، داوود دەوڵەتشاهی.
شیاوی باسە تەواوی ئەم زیندانیانە پێشووتر بەتۆمەتی کوشتن دەسبەسەر و لەلایەن دادگاکانی سزاوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی لەلایەن بەرپرسانی زیندانەکان و هێزی قەزاییەوە ڕووماڵ نەکراون. ئەم حاڵەتە پێشێلکردنی مافی ژیان، ناڕوونی لە لێکۆڵینەوەکان و دەستڕانەگەیشتنی بنەماڵەکان بە زانیاری سەبارەت بە ڕەوتی قەزایی.
ق.ش


