ئازار و ئەشکەنجەی بەندکراوی سیاسی کورد ئاسۆ ڕۆستەمی

پاش دەستبەسەری دووبارەی بەندکراوی سیاسی کورد ئاسۆ ڕۆستەمی و دوور خستنەوەی بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شار، هەڕەشە و ئەشکەنجە لە هەمبەر ئەم بەندکراوە سیاسیە کوردە کە تووشی نەخۆشیگەلی جۆراووجۆرە ، تەنگە نەفەسی ، نەخۆشی سی و…. بەردەوامە .

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕێکەوتی ۷ی بەفرانباری ۱۳۹٥ ئاسۆ ڕۆستەمی زیندانی سیاسی کورد بانگهێشتی حەفازەتی ئیتلاعەتی زیندان دەکرێت و لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعەت و هێزە ئەمنیەکانی سپا ئەم بەندکراوە هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت .

بە پێی هەواڵگەلی گەیشتوو ئەم بەندکراوە بە چەشنێک ئازار و ئەشکەنجە دەدرێت کە جلەکانی دەڕێت و تووشی خوینڕێژی گەدە دەبێت.هێزە ئەمنیەکان بە جێگای ڕەوانەکردنی ناووبراو بۆ نەخۆشخانەی زیندان ، هەڕەشەی لێ دەکەن کە لە ئەگەری بەردەوام بوون لە چالاکی و پەیوەندی گرتن لە گەڵ بەندکراوانی سیاسی دیکەدا ، خۆی و بنەماڵەکەی چاوەڕوانی هەر چەشنە کردەوەیەک دەبن.

جێگای ئاماژەیە ، پاش دەستبەسەر کردن و دوور خستنەوەی ئاسۆ بۆ زیندان ڕەجایی شار کە بێوەریە لە هەر جۆرە پێداویستی تەندروستیەک ، تەنانەت دەواگەلی ئەم بەندکراوە بە دەستی نەگەیشتوە. بە پێی هەواڵەکە ، ئاسۆ ڕۆستەمی کاتژمێرێک پاش گەڕانەوە بۆ ناوو بەند بە هۆی لێدان و ئەشکەنجە خوێن هەڵدێنێتۆ و لە هۆش دەچێت . و ڕەوانەینەخۆشخانەی (بهداری) بەندیخانەی ڕەجایی شار دەکرێت .

جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە ئاسۆ ڕۆستەمی لە ڕۆژی چوارشەممە ۱٦ی ڕەزبەر ۱۳۹٤ پاش بەشداری لە کۆبوونەوەی ئاشتیخوازانە لە بەرابەری نوسینگەی نێونەتەوەیدا لە پشتیوانی لە بەرخۆدانی کۆبانی ، هاۆڕێی لە گەڵ چەند چالاکی مەدەنی دیکەدا دەستبەسەر و پاش تێپەڕ بوونی لێپرسینەوە لە ژوورە تاکە کەسیەکاندا ڕەوانەی بەندی ۸ی بەندیخانەی ئەوین دەکرێت و پاش نیوەڕۆی دووشەممە ۲٦ ی ڕێبەندان ۱۳۹٤ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد دەکرێت ، و لە ۱۳ی سەرماوەزدا دیسان دەستبەسەر دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان