برینداربوونی گەنجێك بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەكانی ئێران لە بەستام–سەقز

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی كوردی، سیاوەش جەوانی، لاوێکی ٢٠ ساڵەی خەڵکی سەقز، لە کاتی کولبەریدا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنووریەكانی ئێران لە سنووریی بەستام–سەقز بە توندی لە ناحیەی ران و پشت بریندار بوو.

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بۆ ناوەندی هەواڵی KMMK، هێزە ئەمنی و سەربازیەكانی ئێران لە کاتی هێرشیان بۆسەر گرووپێک لە کولبەران تەقەیان لێ دەكەن، کە لە ئەنجامدا سیاوەش جەوانی گوللەی بەر دەكەوێت و دەگواسترێتەوە بۆ نەخۆشخانە.

جگە لەوەش، چوار بارگینی (ئەسپ) کولبەران لە کاتی تەقەكەدا کوژران و دوو سەر بارگینی دیکەش لەلایەن هێزە مرزبانییەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

ڕاپۆرتەکان دەردەخەن گوشار و مەترسیی ژیانی بەرامبەر کولبەران لە کوردستان زیاتر بووە، كوشتن و برینداركردنی كئڵبەران بە دەیان جار لە لایەن ناوەنش مافەمرۆڤییەکانەوە تانە کراوە و وەک پێشێلکردنێکی گەورەی مافی ژیان و ئاسایشت هاوڵاتیان هەڵسەنگاندراوە.
ج.ا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *