سنە؛ دۆخی نادیاری چیاکۆ ڕەزایی پاش سێ مانگ دەسبەسەری

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چیاکۆ ڕەزایی ڕاهێنەر و پاڵەوانی لە مێژینەی بواری وەرزشی موی تای، کە لە ڕێکەوتی ١٤ی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە، هێشتا بەشێوەی هەڵپەسێردراو لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران ڕاگیردراوە.

پاش تێپەڕبەونی ٨٩ڕۆژ لە دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە تا ئێستە لە سەرەتایی ترین مافەکانی وەکوو دەسراگەیشتن بە پارێزەری هەڵبژێردراو و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *