سەپاندنی سێ ساڵ بەندکران به سەر هاووڵاتییەکی ژنی دەسبەسەرکراوی کاتی شەڕی ئیسرائیل و ئیران

ک.م.م.ک:

شەیدا عەزیزی، هاوڵاتیی ٤٠ ساڵەی خەڵکی کامێران، دوای نزیکەی شەش مانگ دەسبەرکران و بئ‌ئاگایی لە دۆخی یاسایی خۆی، لە مانگی رەزبەری ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی رژیمی ئێران لە سنە (سنندج) بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە حزبی کۆمه‌ڵەی کوردستانی ئێران» بە سێ ساڵ زیندانیی تەعزیری سزا دراوە.

ئەم هاوڵاتییەی کورد لە کاتی شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئیسڕائیل و ئێراندا، لە کامێران دەستبەسەر کرابوو و پاش ماوەیەک نێردرا بۆ بەندی ژنان لە زیندانی ناوەندی رژێم له سنە—ئەو شوێنەی کە دەزگا فەرمییەکان به «کانون اصلاح و تربیت» ناوی لێ دەبەن.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، شەیدا عەزیزی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندی تەلەفۆنی و دیدار لەگەڵ خێزان بێبەش کراوه؛ ئەو قەدەغەکارییانەی کە بە گوتەی چاودێریی داد، پێچەوانەی بنەماکانی دادپەروەرییه.

بەپێی زانیارییەکان، حوکمی سەپێندراو ئێستا له قۆناغی راگەیاندندایه. لە گەڵ ئەوەش خێزانی عەزیزی باس له رێگری کردنێکی بەرچاو لە پەیوەندی کردن لەگەڵ شەیدا عەزیزی دەکەن.

شێوازی مامەڵەکردن له گەڵ ئەو چەشنه دۆسییانە له ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان له لایەن رژێمی ئێرانەوە، بەردەوام رووبەڕووی رەخنەی توندی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بووەتەوە و ئەم دۆسیەش لە هەمان چوارچێوەدایه کە پێویسته سەرنجی جیهانی بۆ رابکێشرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *