لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی عەلیگودەرز

ک.م.م.ک.:

بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدانی قاسم سەرلەک، هاووڵاتییەکی خەڵکی عەلیگودەرز، لە زیندانی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لەم شارە بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” بەڕێوەچوو.

چەند ڕۆژێک دوای جێبەجێکردنی ئەم حوکمە، تا ئێستا دەسەڵاتی فەرمی و میدیاکانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری لەسێدارەدانی ئەم هاوڵاتییەیان ڕانەگەیاندووە.

E.Sh

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *