پارێزگای سنه تەنیا پارێزگایەکە کە ڕۆژنامەی تێدا دەرناچێ

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ناوەندی ڕاگەیاندنی ئیدارەی گشتی کەلتوور وئیرشادی ئیسلامی، کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کەلەپارێزگای سنه هیچ چەشنە مۆڵەتنامەیەک بۆ دەرچوون وبڵاوکردنەوەی ڕۆژنامە دەرنەچووە ولەکردەوەدا سنه تەنیا پارێزگای بێ ڕۆژنامەی ئێرانە.

ئەوڕۆ سێ شەممۆ ۶ی بەفرانبار لەنوێترین بەڕۆژەڤکردنی وەزارەتی کەلتوور وئیڕشادی ئیسلامی لەمۆڵەتنامەکانی بڵاوکردنەوەکان لەپارێزگاکانی جوگرافیای ئێران، پارێزگایسنه بێ بێ بلاڤۆگ وڕۆژنامە ڕاگەیاندرا.

لەم لیستەدا (ڕیزبەندییەدا) تاران بە ۱۳۳، خوزستان بە ۱۹، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات بە ۱٤، فارس وگیلان وکرمان هەرکامیان بە ۹ ڕۆژنامە پلەی یەک تا ٦ی پارێزگاکانی جوگرافیای سیاسی ئێرانی بۆخۆی تەرخان کردووە.

پارێزگاکانی لوڕستان بە ۵، هەمەدان، کرماشان بە ۳، ئازەربایجان ڕۆژئاوا (ورمێ)، ئیلام بە ۲ ڕۆژنامە لەڕیزەکانی دواین پلەکانی دواین وسنەیش بە ڕۆژنامە ڕاگەیەندرا.

لەحاڵێکدا بەرپرسانی وەزارەتێ ئیڕشاد هۆکاری ئەم سیاسەتی هەڵاواردنە گرێ دەدەن بە دۆخی نالەباری ئابووری بەرپرسە باڵاکان، پشتیوانی نەکردنی پێویستی بەرپرسانی ناوچەیی، هەژاری لەبواری پیشەیی وپێگەی لاوازی پڕوپاگەندە لەبەشی تایبەتی وپێمل نەبوونی هەندێ لەدام ودەزگا حکوومییەکانی پارێزگا لەیاسا ڕاگەیاندن بۆ بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە ڕاگەیەندرا. دەتوانی سیاسەتگەلی کۆلۆنیاگەری ووێکچووگەرایی پشتی پەردەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەمبەر هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕوونی ببینی.

جێگەی باسە کەلەساڵانی ڕابردوو هەموو ڕۆژنامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن وەزارەتی ئیڕشادەوە داخراوە وتاقمێک لەڕۆژنامەوانانیش بە مەحکوومکردنی درێژ ماوە ڕاپێچی زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کراون. هەروەها پرسیارێکە لێرەدا بۆ هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بێ وڵام بمێنێتەوە ئەمەیە کەبۆچی هەموو پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێ مۆڵەت ویان ئەوەی کە بە پلەیەکی هەرە خوارەوە بە بەراوەرد لەگەڵ دیکەی ناوچەکانی دیکەی ئێران وەرگرتووە؟

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان