ک.م.م.ک.:
دوای سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی مامۆستا ڕەفعەت سەعیدی، چالاکوانی ئایینی خەڵکی جەوانڕۆ، هێشتا هیچ زانیارییەکی دروست لە بارەی باری جەستەیی و شوێنی ڕاگیراو و هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی لەبەردەستدا نییە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گەڵاڕێزانی ساڵی ٢٧٢٥، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ خستنەڕووی هیچ فەرمانێکی قەزایی دەستبەسەر و گواستۆتەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە کرماشان.
E.Sh


