سەوڵاوا؛ دەسبەسەری دوو هاوڵاتی پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، یاسر ئەدوایی و سەلمان ئەدوایی، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی سلێن سەر بە سەوڵاوا، پاش بانگهێشتیان لەڕێی تێلەفوونەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر و تا ئێستە زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان بەردەست نییە.

شیاوی باسە کە ئەم دوو هاوڵاتییە پێشینەی دەسبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و مەحکووم کرانی سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانیان هەیە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *