بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەدرێژەی داگیرکردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان،دەوڵەتی تورۆیا سێ شارەوانی دیکەی کوردستانی کە پارتی دیمۆکڕاتیکی ناوچە هەرێمییەکانی بەڕێوەی دەبرد،بەیارمەتی هێزە چەکدارەکانی داگیر کردووە.
حکوومەتی تورکیا کە ماوەی بەرێ لەڕێکەوتی ۱٤ی دیسەمبەر(۲٤ی سەرماوەز)بەهێرش بردن بۆسەر سێ شارەوانی د.ب.پ. لەپارێزگای بەدلیس هاوسەرۆکەکانی دەسبەسەرکردبوو،ئەوڕۆیش بۆئەم شارەوانیانە سەرۆک شارەوانی دەسنیشان کراوی خۆی دیارکردوە وبەشێوەی فەرمی خستنیە بن کۆنتڕۆڵی خۆیەوە.
وەزارەتی ووڵاتی تورکیا لەڕاگەیاندنێکدا بۆ شارەوانییەکانی خێزان، موتکی ویولالان،کەسی دەستنیشانکراوی خۆی وەکوو سەرۆک شارەوانی دیاری کردوەو هاوسەرۆکانی ـەم شارەوانیانەی دەسبەسەر وزیندانی کردووە.
جێگەی باسە کەلەچەندد مانگی ڕابردوو بەسەدان چالاکی سیاسی،مەدەنی، ڕۆژنامەوان،خەڵک،نوێنەرانی پەڕلەمان ،هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان و… لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەسبەسەر وڕەوانەی زیندان کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان