کامێران؛ زیلان کەمانگەر هەمدیسان دەسبەسەر کرایەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە٧ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری کامێران هەڵیانکوتایە سەر چالاکی مەدەنی و سیاسی زیلان کەمانگەر کچی حسەین کەمانگەر و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی وێڕای پشکنینی ماڵەکەیان و دەسبەسەرداگرتنی موبایلی خۆی و بنەماڵەکەی، دەسبەسەریان کردووە.

بەپێی ئاماژەی سەرچاوەیەکی خۆجێی زیلان کەمانگەر پاش دەسبەسەری بۆ ناوەندێکی ئەمنییەتی ڕێژیم لە شاری سنە ڕاگوازراوە، بەڵا زانیاری تەواو لە شوێنی ڕاگیرانەکەی بەردەست نییە.

شیاوی باسە کە زیلان کەمانگە پێشتر سێ ساڵ زیندانی کێشاوە و چەندد جاریش بەهۆی چالاکییەکانییەوە بانگهێشت و هەڕەشەی لێکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *