ئەلیگوودرەز؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک بەناونیشانی وەلیوڵڵا سەمێعی ٣٧ساڵ تەمەن خەڵکی شاری ئەلیگوودەرز لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە جێبەجێ کرا.

شیاوی باسە، ناوبراو شەش ساڵ بەرێ بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەسبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزاییەوە ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو.

جێی بیرهێنانەوەیە، ئێعدامی ئەم زیندانییە لە بێدەنگی تەواوی ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و حکوومییەکانی ئێران هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *