جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەکی کورد لە زیندانی قوم

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەری٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی خەسرەو وەفادار، هاوڵاتی ٣٤ساڵ تەمەنی خەڵکی کرماشان لە زیندانی ناوەندی قوم جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵەکان، خەسرەو وەفادار سێ ساڵ پێش، بەتۆمەتی تاوانی پەیوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان دەسبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *