مەهاباد؛ مەحکووم کردنی هاوڵاتییەک بە ٦ مانگ زیندان بەتۆمەتی پروپاگاندا دژی دەسەڵات

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، کەیوان مامەگلی هاوڵاتی خەڵکی گۆگتەپەی مەهاباف، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لەو شارە بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

ئەم حوکمە ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، پێی ڕاگەیەندرا.

شیاوی باسە هێزە ئەمنییەکان سەرلە بەیانی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی کەیوان مامەگلی ـیان دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەهاباد ڕاگواستبوو.

ناوبراو پاش کۆتایی لێپرسینەوەکان و تێپەڕاندنی قۆناغەکانی قەزایی، بەدانانی بارمتە تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *