سنە؛ چوونی مامۆستا مەلا محەممەد خزرنەژاد بۆ پشووی دە ڕۆژە بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، مامۆستا مەلا محەممەد خزرنەژاد، خەڵکی شاری شنۆ، پاش سێ ساڵ زیندان، لە ڕێی دانانی بارمتەی پێنج ملیارد تمەنی بۆ جاری یەکەم لە زیندانی ناوەندی حکوومەت لە سنوو، مۆڵەتی پشووی دە ڕۆژەی پێدرا.

شیاوی باسە، ناوبراو لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایی نیشاندانە گشتگیرەکانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردییر و پێشووتریش لە ناڕەزایی دژی دۆخی ڕاگرتن و باروودۆخی خۆی لە زیندانی ناوەندی حکوومەت لە ورمێ دەستی دابوویە مانگرتن لە خواردن.

جێی بیرهێنانەوەیە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو، ناوبراو بەبێ دەسڕاگەیشتنی تەواو بە مافەکانی وەکوو پشوو، چاوپێکەوتنی بەردەوامی بنەماڵەکەی و خزمەتگوزاری گونجاو لە زینداندا بووە، چوونی ئەم دواییانەی ناوبراو بۆ پشوو، یەکەمجارە لە کاتی دەسبەسەرکرانییەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *