ک.م.م.ک:
دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، ئاگارە سادقی چالاکی مەدەنی نیشتەجێی بۆکان و لە پێڕەوانی ئاینیی بەهایی، پاش بانگهێشتی بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمەکانی دادگای ڕێژیمی ئێران لەو شارە دەسبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندان گواسترایەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئاگاە سادقی لە گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر لەلایەن سیستەمی قەزاییەوە بەتۆمەتی پروپاگاندا دژی دەسەڵات بەساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
ق.ش