ئێعدامی زیندانییەک بەتۆمەتی مادە سڕکەرەکان لە کەرەج، چالاکانی مافی مرۆڤ هۆشداریان دا

ک.م.م.ک:

سەرلە بەیانی چوارشەممە، ٩ی ڕەزبەی ٢٧٢٥ی کوردی، بەرپرسانی زیندانی قزڵحەساری کەرەج، حوکمی ئێعدامی عەلی گراوەند، ٣٠ساڵ تەمەنی خەڵکی کوێیەشت یان جێبەجێ کرد.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە ناوبراو پێشووتر بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان دەسبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

بەپێی کوتەی چاودێران، جێبەجێکردنی ئە
حوکمە، بەبێ ڕوونکردنەوەی قەزایی و لەدۆخێکدا هاتۆتە ئاراوە کە دامەزراوە مافی مرۆییەکان دەیان جار بەرانبەر بە ڕەوتی دادگاییە نادادوەرانەکان لە ئێران هۆشداریان داوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنیkmmk، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، شەپۆلی ئەم دواییانەت دەرکردن و جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام لە کوردستان و دیکەی ناوچەکانی ئێرانیان بە توندی ئیدانە و بەپێشێلکاری ئاشکرای مافی مرۆڤیان چواند.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *