سنە؛ دەسبەسەری گەنجێک لە ساڵوەگەڕی خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی ٢٧٢٢ی کوردی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، محەممەدنیما ئەحمەدی گەنجێکی ٢٤ساڵ تەمەنی خەڵکی سنە و خوێندکاری دەرکراوی زانکۆ لە سێیەمین ساڵوەگەری گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی، تونداژۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

شیاوی باسە، دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە هاوکاتە لەگەڵ مانگرتنە گشتگیرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و داخستنی بازاڕەکان.

جێی سەرنجە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *