بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی ڕۆژ نیوز ، لە درێژەی ئەو شاڵاو و هێرشانەی کە حکومەتی ئاک کەپە لە سێبەری ڕاگەیاندنی باردۆخی ئەمنییەتی و دەست ئاوەڵا هێشتنەوە بۆ دەستەمۆنکردنی دادگاکان بە مەیل بۆ چونی حیزبی حاکم و ناکارامەکردنی ڕۆڵی پارلەمان و هێرشی هەمەلایەنە بۆ سەر گەلی کورد ، ئەمجارەیان داواکاری؟گشتی تورکیا بۆ پەرلەمانتاری ه.د. پ لە شاری وێرانکراوی شرناخ “لەیلا بیرلەیکی “داوای ۳۷ ساڵ زیندانی کردوە کە بڕیارە یەکەمین خولی دادگایی کردنی لەیلا بیرلەیکی لە 4_1_2017 دا بەڕێوە بچێت .
شایانی باسە لەیلا بیرلەیکی پارلمانتاری کورد لە سەر لیستی ه.د.پ و نوێنەری شاری شرناخ لە ٤ی نوامبری (۱٤ی خەزەڵوەری ۲۷۱٦ی کوردی) دەستبەسەر کراو و لە سکاڵانامەێیکدا کە لە لایەن سەرۆکی دادگای کۆمار لە شرناخ موحەمەد پاتلاکەوە ئامادەکراوە و لە لایەن دادگای سزا قورسەکانی ئاگریێەوە پەسەند کراوە و بیانوی ئەم سزایەش ئەندامبونە لە ڕێخستنە قەدەغەکراواەکاندا .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان