ک.م.م.ک.:
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ گەلاوێژ ٢٧٢٥ی کوردی، ئیحسان ڕۆستەمی، چالاکی فەرهەنگی تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی ناوچەی هەرسین، لە ماڵەکەی خۆی لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئیحسان ڕۆستەمی لە بواری چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبدا چالاک بووە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردنەکەی و شوێنی ڕاگرتن و ئەگەری تۆمەتەکانی دژ بە ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
ف.ن


