ک.م.م.ک.:
بە پێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٥، حوکمی زیندانی کردنی فەرهاد ئاوێژە هاووڵاتیی خەڵکی دێدەشت لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیر ئەحمەد پشتڕاست کرایەوە.
ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی (پڕوپاگەندە دژی نیزام) 10 مانگ و بە تۆمەتی (سووکایەتی بە ڕێبەری) 15 مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە. بەپێی بڕیارەکەی دادگا نیوەی سزای توندی ئەم هاوڵاتیە (١٥ مانگ و یەک ڕۆژ) بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕاگیراوە، هەربۆیە سزای جێبەجێکردنەکە ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی دەبێت.
ئەم بڕیارە دوای تانەدان لە بڕیاری یەکەم دەرچووە و ئێستا لە قۆناغی تانەدان پشتڕاست کراوەتەوە.
E.Sh


