خانەنشین کردنی زۆرەملی و دابەزاندنی گروپی کاری مامۆستایەکی خەڵکی سەقز

ک.م.م.ک.:

بە پشتبەستن بە بڕیاری دەستەی بەدواداچوون بۆ پێشێلکارییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی حکوومەتی لە شاری سنە ، سلێمان عەبدی، مامۆستا و ئەندامی کۆمەڵەی مامۆستایانی سەقز ، بە دابەزاندنی دوو گرووپی کاری و بە خانەنشینی زۆرەملی مەحکووم کرا.

شایانی باسە دانیشتنی دۆسیەی سلێمان عەبدی لە 12 پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی بەڕێوەچوو و دواتر بڕیاری کۆتایی لەلایەن دەستەی ئاماژەپێکراوەوە دەرچوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *