ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان ، ڕۆژی چووار شەممە ٢٥ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی ، ئەسعەد سدیقی ، ئەندامی گروپی شاخەوانی هەڵۆ و خەڵکی گۆندی ( کاوملە) سەر بە شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شایەنی باسە کە هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی بە هێرش کردن بۆ سەر مالی ئەم هاوڵاتییە لە گۆندی ( کاوملە) ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەسعەد سەدیقی و ئەگەری تۆمەتەکانی بۆ سەری لەلایەن لایەنی بەرپرسەوە ڕانەگەیەندراوە، هەروەها بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکیان لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاوڵاتییە نییە.
ف.ن


