دەستبەسەر کردنی باوک و کۆڕێک لە پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی ، عەزیز خزری تەمەن ٥٧ ساڵ و کۆڕەکەی بە ناوی زانیار خزری تەمەن ٣٣ ساڵ ، خەڵکی گۆندی ( ئەندیزە ) سەر بە شاری پیرانشار بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان ، ئەم دوو هاوڵاتییە لە ماڵی خۆیاندا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران دەستبەسەر کراون. هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی ئەم باوک و کۆڕە لە بەر دەستدا نییە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *