ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، نزیکبوونەوەی لەسێدارەدانی دوو برا بە ناوەکانی حەمید کوشکی و مەیسەم کوشکی خەڵکی ناحیەی تەرهان سەر بە شاری کۆهدەشت، مەترسی لەسەر ژیانی ئەو دوو هاووڵاتییە هەیە.
ئەم دوو برایە لە ساڵی ٢٧٢٠ کوردی بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی بەسیجی دەستبەسەر کران و دوای تەواو بوونی پرۆسەی دادگا، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، سەرەڕای ئەوەی کە پرۆسەی دادگاییکردنەکە لە دۆسیەکەیاندا پێشێلکردنی بنەما یاساییەکانی لەگەڵدا بووە.
شایانی باسە کە برا گەورەکەی ئەم دووانە بە ناوی فەرمان کوشکی لە پێوەندی لەگەڵ هەمان دۆسیە لە ژێر ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەرونیشدا بە ناچاری ئەو تۆمەتانە قبوڵ دەکات و لە ٤ جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٥ی کوردی حوکمی لە سێدارەدانی لە بەندیخانەی قزڵ حەسار لە شاری کەرەج جێبەجێ کرا.
ف.ن