ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان کەریم قادرپوور، باوکی ( ئاوات قادرپوور) کە لە خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بە دەستی هێزەکانی سپای پاسداران شەهید کرا بوو ، ڕۆژی چووار شەممە ٢٨ جۆزەردان ٢٧٢٥ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران دەستبەسەر کرا.
لە دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ ، هێشتا هیچ زانیارییەک لە شوینی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.
کەریم قادرپوور کەسایەتییەکی ناسراوی پیشەی یاسایی بۆکان بوو و چەندین جار داوای دادپەروەری بۆ کوڕە شەهیدەکەی کردبوو.
ف.ن


