کوشتنی هاوڵاتییەکی گەنج لە ناوچەی سنووری مەریوان بەتەقەی هێزە سنوورییەکان

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی، ئارمان عەلیزادە هاوڵاتی ٣١ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی گۆگجە سەر بە شاری مەریوان، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران لە گرووپێک هاوڵاتی لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچەی سنووری گوندی دووپلوورەی سەرشیوو گیانی لە دەستدا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، تەرمی ئەم هاوڵاتییە گەنجە کە خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە بۆ نەخۆشخانەی بووعەلی ڕاگوازراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *