جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتی لە بێدەنگی ڕاگەیاندنی

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی عەلیڕەزا سەیفی٢٧ساڵ تەمەن و ئیمان سەلیمی ٢٨ساڵ تەمەن، بەبێ ئەوەی بەشێوەی فەرمی ڕابگەیەنرێ و لە بێدەنگی تەواوی ڕاگەیاندنەکانی نێزیک لە هێزی قەزایی، لە زیندانەکانی بەرازجانی پارێزگای بووشەهەر و عادڵاوای شیراز جێبەجێکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکان، عەلیڕەزا سەیفی بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان و ئیمان سەلیمی بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *