ک.م.م.ک:
سێشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی، دانیشتنی لێکۆڵینەوە لە ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ هەشت کەس لە چالاکانی مەدەنی و کرێکاری خەڵکی سنە لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لەو شارە بەڕێوە چوو. ئەم کەسانە بە تۆمەتەکانی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات و تێکدانی ئاسایشی گشتی ڕووبەڕوو بوونەوە.
لەم دانیشتنە، سووسەن ڕازانی، ئێقباڵ شەبانئ، شێس ئەمانی، جەماڵ ئەسەدی، ئارمان سەلیمی، فەرشید عەبدوڵایی، فەردین میرەکی و سەید زالید حسەینی بەرگریان لە خۆیان کرد بەرانبەر ئەو تۆمەتە سەپێنراوانە.
شیاوی باسە کە هۆکاری بانگهێشت و چەسپاندنی ئەو تۆمەتانە، بەشداری ئەم هاوڵاتیانە لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی دایکی یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە سنە بووە.
ق.ش


