ئازادی کاتی سێ شارومەندی دەستبەسەر کراو بە هۆی ڕێۆڕەسمەکانی جەژنی نەورۆز لە مەریوان

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ٩ خاکەلێوە ٢٧٢٥ی کوردی تەحسین دادرەس و چالاک پیروزی و کاوە داستان سێ هاوڵاتی دەستبەسەر کراو بە هۆی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە گۆندەکانی (نێ) و (سەردۆش) بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ مێلوێنی بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی دادگایی کۆتایی لە بەندیخانەی ناوەندی ڕژیم لە شاری مەریوان ئازاد کران.

بە پێی زانیارییەکان تەحسین دادرەس لە بەرواری ١ خاکەلێوە و چالاک پیروزی و کاوە داستان لە بەرواری ٢ خاکەلێوە ئیمساڵ بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا بوون.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *