ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی رەشەمێی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی، وریا غەفووری خاوەنی کافەکە، لە پەیجی ئینستاگرامی “کافە وریا” داخستنی ئەم کافەیەی ڕاگەیاند.
وریا غەفووری، یاریزانی دێرین لە تۆپی پێ و کەسایەتییەکی جەماوەری و پاڵپشتیکراو، لە ساڵی ٢٧٢١ بە هۆی ڕادەربڕین و سەرنج و پشتیوانییەکانی لە شۆڕشی ژینا( ژن،ژیان،ئازادی)، لە لایان هێزەئەمنیەکانی رێژیمی ئێرانەوە رووبەرووی هەموو جۆرە گوشار و هەڕەشە بووتەوە و بە شێوەی بانگهێشتکردن و دەستبەسەری و سنووردارکردنی پیشە و چالاکی کۆمەڵایەتی، هەوڵی بێدەنگ کردنی دراوە.
ب.س


