لە بەرەبەری نەورۆز دوو هاوڵاتی دیکە لە مەهاباد دەسبەسەر کران

ک.م.م.ک:

یەکشەممە١٩ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، هێزر ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران دوو گەنجی خەڵکی گوندی خەیراوای ناوچەی شاماتی سەربە مەهاباد بەناوەکانی عیسا قادری و مەولوود ڕەسووڵی پیران یان دەسبەسەر کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، لەژێر گوشاری هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران، ڕێوڕەسمی نەورۆز لەم گوندە پووچەڵ کرایەوە و زۆرینەی هاوڵاتیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران و کەوتنە بەر هەڕەشە و لێپرسینەوە.

شیاوی باسە کە، دوو هاوڵاتی ناوبراو بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرانەوە.

تاکاتی ئامادە و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتیانە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *