جێبەجێکردنی سزای سێدارەی شارومەندێک

ک.م.م.ک:

بە پێی هەوالی نێردراو بۆ ناوەندی کۆمەڵەی ماڤی مڕۆڤی کوردستان(KMMK) ڕۆژی شەممە ٢٧ ڕیبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی سزای سێدارەی شارومەندێک بە ناوی عەلی کورد تەمەن ٣١ ساڵ و خەلکی باغ ملک لە زیندانی ڕامهۆرمۆز جێبەجێ کرا.

ئەم شارومەندە خێزان دار و باوکی دوو کچ بووە و پێشتر بە تۆمەتی کۆشتنی بە ئەنقەست لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ئیران سزای سێدارەی بە سەر دا سپێندرا بوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *