دڕێژەی دەستبەسەر کردنی چالاکانی مەدەنی لە شاری سەقز

ک.م.م.ک

چووارشەممە ١٠ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ ی کوردی هێزە ئەمنیەکانی ئیران لە شاری سەقز، دو شارومەند لە ئەندامانی کۆمەڵگەی ژینگە پارێزی کۆژین بە ناوەکانی هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیضی یان بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

شایەنی باسە کە پێشتر و لە هەمان ڕۆژ دا رەحمان رەحیم پور شارومەندی چالاکی ژینگە پارێز و ئەندامی کۆمەڵگەی ژینگە پارێزی کۆژین دەستبەسەر کرا بوو.

هەتا ئیستە لە تۆمەتەکان و هەر وەها لە شوێنی ڕاگرتنی ئەم سێ شارومەندە هێچ هەوالێک لە بەر دەستدا نیە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *