سلایدەر

زیندانیانی بیروباوەڕی شەیبانی ئەهواز دژی دۆخی توندی زیندان ناڕەزاییان دەربڕی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی kmmk، ئەم ناڕەزایی نیشاندانە ڕۆژی شەممە١٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی و پاش ئامادەبوونی خەسرەو تەرەفی، سەرۆکی زیندان و تاقمێک لە فەرمانبەران لە بەندی ٨ بەڕێوە چووە و لە ئەنجامی لێکپرژانی نێوانیان، سەرۆکی زیندان بریندار بوو.

دوابەدوای قووڵبوونەوەی تێهەڵچوونەکە، گاردی تایبەتی زیندان پەلاماری زیندانیان دا و ئاگری شەڕەکەی پتر تاو دا. بەپێی هەواڵەکان، پێوەندی تێلەفوونی زیندانیان بەتەواوی پچڕاوە و نیگەرانی لەمەڕ دۆخی یاسایی و تەندرووستی زیندانیان هاتۆتە ئاراوە.

خاکەلێوەی ساڵی ٢٧١٩ی کوردیش زیندانیانی ئەم زیندانە لەپاش تەشەنەی کرۆنا و لەبەرچاو نەگرتنی پێڕەوە بێهداشتییەکان دەستیاندایە ناڕەزایی نیشاندان کە کوژران و برینداربوونی چەندد زیندانی لێکەوتەوە. و دووپاتبوونەوەی ئەم ڕووداوە بووە بەهۆی دڵەڕاوکێی زۆری چالاکانی مافی مرۆڤ و بنەماڵەی زیندانیان.
چونکوو پێوەندی و ئاگاداری لە دۆخی زیندان بەتەواوەتی پساوە.

ق.ش

Related posts

کۆڵبەرێک لە خاڵەسنوورییەکانی پاوە بریندار کرا

Rahim Kholafai

ئیلام؛ زیندانییەک لە سێدارە درا

هاوڵاتییەکی کورد لە زیندانی کەرەج ئێعدام کرا

Rahim Kholafai

Leave a Comment