ئازادی بە دانانی بارمەتەسلایدەر

تاران؛ موختار ئەسەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

‏ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانانی٢٧٢٤ی کوردی، موختار ئەسەدی، چالاکوانی یەکێتی مامۆستایان و زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە لە ٢٩ی گەلاوێژی ئەمساڵدا، لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە، بە ناوی دادسەرای ٣٣ی ئێڤینی تارانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعات له تاران کرا.

پێویستە بگوترێ کە لە سەردەمی شۆڕشی ژینادا، موختار ئەسەدی بە هۆی حوکمی دەرچوو لە لایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە، ناچار بوو خانەنشین بێت و مووچە و مافەکانیشی لێ زەوت کرا.

خ.ع

Related posts

چالاکێکی ژینگەیی بە دانانی بارمته له گرتووخانە دا ئازاد کرا

ئیلام؛ ئاروین کۆخانی دیسانەوە دەستبەسەر کرا

Bilal Enferadi

لە ناوچەی سنوورییەکانی شاری بانە دوو کۆڵبەری سەقزی بە سەختی بریندار بوون

Rahim Kholafai

Leave a Comment