کۆڵبەرێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ۲٦خەزەڵوەر ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناووی فەرهاد عەباس پوور خەڵکی گوندی”تەرگەووڕ”ی ورمێ بە پەتی سێدارە خۆی هەڵدەواسێت و گیانی خۆی لە دەست دەدات.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە فەرهاد عەباس پوور بەهۆی دۆخی نالەباری ئابووری، هەژاری و نەداریەوە دەستی داوەتە خۆ کوشتن.

فەرهاد عەباس پوور ٤٤ساڵان ، خاوەنی دوو منداڵ و پیشەیی کۆڵبەری بوە،ناوبراو بە هۆی هەژاری ،کە لە چەن ساڵی ڕابردوودا چەن ئیشی کەم داهاتی گۆڕاوە ، بەڵام بە هۆی نەخۆشی کە سەرچاووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دژواری ئیشی کۆڵبەری ،لە ئاکامدا پاش چەند مانگ بە هۆی نەداری و بێ هیوای لە دۆخی ئابوری دەستیدایە خۆکوشتن و گیانی لە دەستدا.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان