دەسبەسەرکردنی هۆشەنگ ئال‌محەممەدی باوکی زیندانییەکی سیاسی

‏ک.م.م.ک:

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هۆشەنگ ئال‌محەممەدی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٣ ساڵ خەڵکی ئیزە و باوکی زیندانیی سیاسی حوجەت ئال‌محەممەدی، کە لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە ماڵەکەی خۆی ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە، دوای سێزدە ڕۆژ نادیاربوونی بارودۆخی، گواسترایەوە بۆ بەندی پێنجی زیندانی شەیبان.

پێویستە بگوترێ، ناوبراو کە تووشی نەخۆشیی دڵ بووە، ڕۆژی سێشەممە ٣ی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕفێندراوە و هێزەکانی ڕێژیم هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کردووە کە بە هیچ شێوەیەک ئاشکرا و میدیایی نەکرێتەوە.

جێی ئاماژەیه، کە ئەم هاووڵاتییە لە ساڵانی جیاجیادا چەندین جار لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *