بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تەرمی حسێن کوهی یەکێک لەکۆڵبەرانی خەڵکی گوند پاش سێ ڕۆژ دۆزرایەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە کەئەم کۆڵبەرە گەنجە سێ ڕۆژی بەرێ بۆئیشی کۆڵبەری چبووە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان کەئەمڕۆ لەلایەن خەڵکی ئەو دەڤەرە وهێزە ئینتزامییەکانەوە لەبەرزاییەکانی کێوەکانی دەوروبەری گوندی دوزئاوەر دۆزرایەوە ودەسبەجێ گوازرایەوە بۆ لێکۆڵینەوەی پزیشکی یاسایی.
بەپێی کوتەی یەکێک لەگوندنشینان لەسەرتەرمی ناوبراو ئاسەواری برین یان خوێن بوونی نەبووەوشیمانەی ئەوە دەکرێ بەهۆی ترسی زۆر لە بۆسەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جەڵدە لێی دابێ وبەوهۆیەوە گیانی لەدەست دابێ.
جێگەی باسە کە کۆڵبەرانی کوردستان کەبۆبژێوی ژیانی خۆیان وبنەماڵەیان ناچاربوون دەست بدەنە کۆڵبەری بەردەوام دەکەونە بۆسەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ودەکەونە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانەوە. هەربۆیە زۆربەی ئەم کۆڵبەرانە بەهۆی گوشاری ترس لەکەوتنە نێو بۆسەوە تووشی جەڵدەی دڵ یان مێشک یان نەخۆشی دیکە دەبن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان