دەستبەسەرکردنی هاووڵاتی کوردی خوراسانی، مورتەزا کەیوانلوو

‏ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، مورتەزا کەیوانلوو، هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ٤٠ ساڵ و بە ڕەچەڵەک خەڵکی شاری جۆغتای سەر بە خوراسانی ڕەزەوی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژێمی ئێران لە شاری سەبزەوار، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێز کرا.

به پێی ئەم ڕاپۆرته ، سەرەڕای هەوڵ و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو، بە مەبەستی زانینی هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییه ، هیچ ئەنجامێکی نەبووه.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *