کامێران؛ دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی بازاڕی

‏ک.م.م.ک

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی یاسر حسەینی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران هەڵیانکوتایه سەر شوێنی سەندیکای کرێکاریی ئەم شارە و لە گەڵ ساز کردنی کەشێکی تۆقێنەر، بە زۆرەملێ ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کرد.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەت و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *