بەردەوامی بێ ئاگابوون لەدۆخی چوارهاوڵاتی کوردی بۆکانی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات وسپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی ئێنج شەممۆ ۱۵ی ڕەزبەری ئەوساڵ بە پەلاماری هاوکات وپلان بۆداڕێژروو بۆسەرماڵی تاقمێکی زۆرلە هاوڵاتیانی کوردی بۆکان ودەوروبەری لەڕۆژهەڵاتی کوردستان  ،بەلێدان وبێ ڕێزی واندن بەرانبەربە ئەندامانی بنەماڵەکانیان دەستیان دایە دەسبەسەری ڕێژەیەکی زۆرلەهاوڵاتیان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە زۆرینەی دەستبەسەرکراوان (گەنجان ومێرمنداڵانی کەم تەمن وهەندێکیشیان مەلای مزگەوتەکان)بوون.پاش ئەشکەنجە ولێپرسینەوە زۆربەی ئەم هاوڵاتیانە بەدانانی بارمتە وبەشێوەی مەرجداڕ وبەشێوەی کاتی ئازاد کروون؛بەڵام لەنێو ئەم گیراوانەدا چوارکەس بەناوەکانی ((عەبدولغەفوور ئاسوار،یەعقووب نوورە،کەماڵ عەلی ئەقدەم وهەژار فارووقی))هێشتا لەگرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای کۆماری ئیسلامی لەورمێ ڕاگیراون ونیشانەکان باس لە گوشار وئەشکەنجەی لەڕادەبەدەرە لەسەریان.

سەرەڕای ئەوەی هیچکام لەم دەسبەسەرکراوانە هیچ چەشنە پێوەندی تلەفونی وچاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ بنەماڵەکەیان نەبووە،هزە ئەمنییەکانی سپای پاسداران دەستیان دوەتە ئازار وبێ ڕێزی بەبنەماڵەکانیان وکەوتوونەتە بەر لێپرسینەوەی هەرڕۆژەی ئەم هێزانە لەکاتی سەردان وبەدواداچوونیان لەسەردۆخی گیراوەکانیان.وهەروەها لەوڵامی لێپرسینی بنەماڵەکان بەتەوس وتوانج وبێ نرخ نواندنی بابەتەکە وبێ ئاگابوونی لەمژارەکە خۆیان لەگەڵیان ڕووبەڕوو دەبنەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان