کوژرانی سێ هاوڵاتی کورد لەباشووری کوردستان لەڕێی بۆردمانی فڕۆکەکانی تورکیاوە

سەرلەئێوارەی یەک شەممۆ 23/10/2016سێ هاوڵاتی کوردی سڤیل بەناوەکانی حەربی عەلی ساڵح ،مێقداد عەلی ساڵح وعێماد تەمەرساڵح لەگوندی ماهاتا سەربەشاری مێرگەسوور لەپارێزگای هەولێر لەڕێی بۆردمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیاوە کوژران.

بەگوێرەی ئەو هەواڵەی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئامادەی کردووە کەسانی کوژراو لەدوو براو ئامۆزایەک پێکهاتوون وهەرسێکیان خێزاندارن ودانیشتووی شاری سۆرانن لەباشووری کوردستان کە بۆڕاوە ماسی چوبوونە ئەوناوچە وکەوتنە بەرپەلاماری بێ بەزەییانەی یفڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا وگیانیان لەدەست دا.

جێگەی باسە حکوومەتی داگیرکەری تورکیا کەبۆخۆی پاڵەپشت ویارمەتی دری تیرۆرە لەڕۆژهەڵاتی ناوین ،لەپێش چاوی هەموو جیهان بەناوی شەڕکردن لەگەڵ تیرۆر ،بەردەوام پەلاماری ماڵ وگیان وسرووشتی کوردستان دەدات وخەساری گەورەیی مرۆیی وژینگەیی لێ دەکەوێتەوە ،ئەمە لەحاڵەتێکدایە گەلی کورد یەکەم هێزە لەناوچە وتەنانەت لەهەموو جیهاندا شەڕی تیرۆر دەکات وگەورەترین زەبریشی لێ کەوتووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان