ک.م.م.ک:
دووشەممە رێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی دوو هاووڵاتی کە برا و ئەندامی یەک بنە ماڵەن، بە ناوەکانی سەید خالید شێخ ئەحمەدی و سەید سامان شێخ ئەحمەدی بە هۆی کاریگەری بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە سەر کۆمەڵگا، پێشووتر لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا بوون و لە گرتنگە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران ژیانیان ڕادەبرد، ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەر سەید خالید شێخ ئەحمەدی و ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر سەید سامان شێخ ئەحمەدی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی به شیوەی کاتی
تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە ئازاد کران.
ع – ر