ک.م.م.ک:
دووشەممە ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی عوسمان ئیسمائیلی چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز لە لایەن لقی ٢ی سزای تاوانەکانی دادگای گشتی و ئینقلابی ئێران لە شاری سەقز بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە بە ساڵێک و ٤مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
شیاوی باسە، بەپێی حوکمەکە، ناوبراو دەبێ لەماوەی ١٠ ڕۆژی داهاتوو خۆی بە لقی٢ی جێبەجێکاری حوکمەکانی دادگای حکوومەتی ئێران لە شاری سەقز بناسێنێ.
ق.ش


