ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هاووڵاتییەک بە ناوی “پشتیوان ئەفسەر” خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان، دوای زیاتر لە ٨ مانگ تێپەڕبوونی لە رێکەوتی دەستبەسەرکرانی و بێ بڕیاری دۆسیەکەی ، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران لە شاری سنە بۆ گرتنگەی شارەمفەر لە هەمان شار گواسترایەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بێ بڕیاربوونی دۆسیەکە و بەردەوامی دەستبەسەر بوونی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە، هەروەها ناوبراو لە لایان دادوەری دۆسیەکەی تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دژبەری حکوومەتی ئێرانی خراوەتە پاڵ.
پێویستە بگوترێ کە، دایکی پشتیوان ئەفسەر بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی کوڕەکەی چەند جارێک چووەتە دادگا، بەڵام لەلایەن دامودەزگا قەزاییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بێڕێزی و سووکایەتی پێکراوە.
ع – ر


